وەڵامی تووندی عەلی حمە ساڵح دەداتەوە

خواكورك
لەنووسێنێكی دا كە تایبەت بۆ خواكوڕك نێردراوە، د. نورى عثمان عبدالرحم سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی و دارایی لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان وەڵامی ئەندام پەرلەمانێكی كوردستان لەسەر لیستی گۆڕان دەداتە.
دەقی وەڵامەكەی د. نوری عوسمان
وه‌ڵامێكى پێویست
بۆ په‌رله‌مانتار (على حمه صالح) له فراكسیۆنى (گۆڕان)ى په‌رله‌مانى كوردستان
سه‌باره‌ت به بابه‌تێكى په‌رله‌مانتار (على حمه صالح) كه له په‌یجى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردبووه‌وه ده‌رباره‌ى بڕى (40) ملیۆن دۆلار كه له لایه‌ن كۆمپانیاكانى نه‌وت درابووه حكومه‌تى هه‌رێم بۆ قه‌زاى (شه‌نگال) لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه وه‌كو ڕوونكردنه‌وه‌و وه‌ڵامێكى پێویست بۆ په‌رله‌مانتارى ناوبراو و ڕاى گشتى ده‌خاته ڕوو:-
1- ساڵى 2013 له چوارچێوه‌ى ئه‌و بوودجه‌یه‌ى له لایه‌ن كۆمپانیا جیهانیه‌كانى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت كه له هه‌رێم كارده‌كه‌ن بۆ ناوچه جیاجیاكان ته‌رخانكرابوو، بڕى (000 000 40 چل ملیۆن دۆلار) ته‌رخان كراوه بۆ ئه‌نجامدانى پڕۆژه بۆ قه‌زاكانى (شه‌نگال و زومار) و ده‌روبه‌ریان.
2- بڕه پاره‌ى ئاماژه‌پێكراو له حسابێكى تایبه‌ت به (لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان) داندراوه‌و، هه‌ر ئه‌م لیژنه‌یه‌ش به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ پارێزگاى دهۆك هه‌ڵساوه به ئاماده‌كردن و دیراسه‌ت كردنى ئه‌و پڕۆژانه‌ى كه پێویسته جێبه‌جێ بكرێن به پێ ى ئه‌وله‌ویه‌ت و پێویستى ناوچه‌كه‌و دانیشتوانه‌كانیان.
3- بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیستى (69) پڕۆژه له بوار و كه‌رته جیاجیاكانى ئاو و كاره‌باو ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌و ڕێگاوبان و كشتوكاڵ و…هتد ئاماده‌كراو، به پێ ى پێویستى ناوچه‌كه.
4- له قۆناغى یه‌كه‌مدا (35) پڕۆژه‌ى جۆراوجۆر به شێوه‌ى (100%) ته‌واوكران.
5- هه‌روه‌ها (34) پڕۆژه‌ى تر كه هه‌ندێكیان ده‌ست به جێبه‌جێ كردن كرابوو و هه‌ندێكیشیان له قۆناغى ته‌نده‌رین و ئیحاله‌كردن بوون به‌ڵام به هۆى بارودۆخى ناوچه‌كه‌و داگیركردنى (شه‌نگال و زومار) و ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن تیرۆریستانى داعشه‌وه، به‌ڵێنده‌ره‌كانیان داواى كۆتایى هێنان به گرێبه‌سته‌كان و پێدانى شایسته‌كانیان ده‌كه‌ن.
6- سه‌رجه‌م پڕۆسه‌ى ئاماده‌كارى و ڕاگه‌یاندنى پڕۆژه‌كان و قۆناغه‌كانى ته‌نده‌رین و كه‌مگه‌رى تا ده‌گاته ڕاسپاردنى پڕۆژه‌كان به به‌ڵێنده‌ره‌كان به پێ ى یاسا‌و ڕێنماییه‌كان و مه‌رجه‌كانى به‌ڵێنده‌رایه‌تى بۆ كاره‌كانى ئه‌ندازه‌یی شارستانى له لایه‌ن پارێزگاى دهۆك و به‌سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم ئه‌نجام دراون.
7- هه‌روه‌ها هه‌موو دۆكیۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه‌و وورده‌كارییه‌كانى تایبه‌ت به پڕۆژه‌كان و چۆنیه‌تى خه‌رج كردنى پاره بۆ پڕۆژه‌كان و ئه‌و به‌ڵێنده‌رانه‌ى پڕۆژه‌كانیان به ئه‌نجام گه‌یاندووه به‌رده‌ستن و، ملكه‌چى سه‌رجه‌م ڕێكاره كارگێڕى و یاسایى و ژمێریارییه‌كانن كه له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێن.
8- هه‌روه‌ها له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێز سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو فریاكه‌وتنى به په‌له ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ى خواره‌وه له لایه‌ن لیژنه‌ى باڵاى په‌ره‌پێدانى ناوچه جیاجیاكانى هه‌رێم نران بۆ هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى (شه‌نگال و زومار) :
أ- بڕى (000 400 6 $ شه‌ش ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار دۆلار) بۆ دروستكردنى ئاوه‌ڕۆى سندوقى له قه‌زاى شنگال له هه‌مان بودجه خه‌رج كراوه، كه به‌هۆى باران بارین و نه‌بوونى ئاوه‌ڕۆ زیانى گیانى و ماددى به‌ر هاووڵاتیانى قه‌زاكه كه‌وتبوو.
ب- بڕى (000 000 4 $ چوار ملیۆن دۆلار) بۆ كڕینى كه‌ل و په‌ل و ئامێرى پزیشكى و پێداویستى تر‌ى تایبه‌ت بۆ دام و ده‌زگاكانى ده‌ڤه‌رى (شه‌نگال و زومار)
9- بۆیه به پێویستى ده‌زانین ڕاى گشتى له‌وه ئاگادار بكه‌ینه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ى (على حمه صالح) كه به ڕوونى دیاره بۆ مه‌رامێكى تایبه‌تى بڵاوى كردۆته‌وه، دووره له ڕاسه‌تى و هیچ بنه‌مایه‌كى نیه‌و، ناوبراو كه دیاره زۆر له‌و بابه‌ته بێ ئاگایه ته‌نها بۆ وروژاندنى ڕاى گشتى و چه‌واشه‌كردنى خه‌ڵك بڵاوى كردۆته‌وه، بێ ئه‌وه‌ى كه‌مترین زانیارى هه‌بێت، كه ئه‌مه كارێكى نابه‌جێیه‌و دووره له ئاكارى كارى په‌رله‌مانى. باشتر وایه په‌رله‌مانتار ئه‌ركى خۆى به‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ بكات كه یاساكان و ڕێگه‌یان پێداوه، نه‌ك به پێ ى میزاج و بۆ مه‌به‌ستى سیاسى و مه‌رامى تایبه‌تى كه به دڵنیاییه‌وه خزمه‌ت به هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت.
د. نورى عثمان عبدالرحمن
سه‌رپه‌رشتیاری كارگێڕی و دارایی
لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی ناوچه جیاجیاكانی كوردستان