یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا: پرسی چەكدان بە پەیەدە مان و نەمانی میللەتی توركە

خواكوڕك

نورەدین جەنیكلی یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی پێدانی چەك لەلایان ئەمریكاوە بە پەیەدە، لە بەرنامەیەكی تەلەڤیزیۆنی كەناڵی ئاهەبەری توركیا دەلێت ئێمە بڕوادەکەین، چاوەڕێ دەکەین و ئومێدەوارین کە ئیدارەی ئەمریکا ئەم هەڵەیە راگرێت و دەستبەرداری ئەمە ببێت هەروەها دەلێت

لە بارەی پێدانی چەک بە پەیەدە کە لە لایەن تورکیاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت، نورەددین جانیکلی ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا ئەو سیاسەتەی ئیدارەی کۆنی باراک ئۆباما بەردەوامی پێ دەدرێت”.

هەروها دەلێت ناتوانین وەڵامی روون و ئاشکرا بدەینەوە کە ئایا ئیدارەی ترەمپ لە ئەنجامدا هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات یان نا. ئەوە دەبینین، هیچ جیاوازی نییە کاتێک یارمەتی ناڕاستەوخۆی گرووپێک بدەیت کە ئەمریکا خۆی بە گرووپی تیرۆریستی ناوی دەبات، جا ئەمە لە رێگەی یەپەگەوە بکرێت هیچ لەو راستیە ناگۆڕێت کە پشتگیری لە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەکرێت. ناکرێت ئەمە قبوڵ بکرێت. ئەمە رووداوێکی گرنگە. ئەم پرسە بۆ کۆماری تورکیا پرسێکی مان و نەمانی میللەتی تورکە، پرسێکی مانەوەیە. دەبێت هەموو کەسێک ئەمە بە باشی بزانێت. ئەگەر لە رێگەی هەندێک کەسانی سادەوە، هەوڵی بەرەوپێشبردنی هەندێک پرۆژە بدرێت، ئەم میللەتە هەرگیز رێگە بەمە نادات. ئێمە لەو بڕوایەداین، چاوەڕێ دەکەین و ئومێدەوارین کە ئیدارەی ئەمریکا کۆتایی بەم هەڵەیە دەهێنێت”.

یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نورەددین جانیکلی ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتێکی لەو چەشنە سوود بە کەس ناگەیەنێت و رایگەیاند “ئەمانە کۆمەڵە کارێکن دژبە میللەتی تورک، بە شێوەی ئاسایی بەردەوام دەبین لە بەرەنگاریەکانی خۆمان، هەموو هەوڵە دیپلۆماتیەکان دەدەین، هیوادارین کە ئیدارەی نوێ کۆتایی بێنێت بەم هەڵەیە”.

س: ئەنادۆڵ

Back to top button