بەڵگە: سۆران عومەر قۆڵی هاوڵاتیەكی رانیە دەبڕێت ناچێتە بەردەم دادگا

خواكوڕك 

ماوەیەكە ئەندامی پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ سۆران عومەر هەموو دادگاكانی بایكۆت كردووە، لەدوو كێسی جیاوازدا بانگێشتی سۆران عومەر دەكرێت، بەڵام ناوبراو ئامادە نیە بچێتە بەردەم دادگا ئەمەش بۆتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هونەرمەندێكی شارۆچكەی رانیە لەسەر كەفاڵەی سۆران عومەر لەلایان پۆلیسەوە دەستگیر بكرێت”.

سۆران عومەر سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ!! لەلایان دادگای هەولێر و دادگای رانیە بانگێشت دەكرێت بەڵام ناوبراو ئامادە نیە بچێتە بەردەم دادگاو كەسێكیش بەناو هاوڕێ کاوە، هونەرمەند شارۆچكەی رانیە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك داوا لە سۆران عومەر دەكات گەر ئامادەی بەردەم دادگا نەبێت ئەگەری هەیە ئەو لەجیاتی سۆران عومەر زیندانی بكەن، دەلێت تۆ سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی کەچی خەریکی بێباکانە ژیانی مرۆڤێک بە نەخۆشیەوە دەخەیتە ناو زیندان، تکایە لەماوەی تەنها ۷ ڕۆژدا وەرە ڕانیە و بەردەم دادگا .. ئەوشکۆیە بۆخۆت و منێکی هونەرمەندو ڕۆژنامەنوسیش بگێڕەوە، ئەگەرنا من کوڕی ناوهەناودانی دەڤەرەکەمم ، ڕای شەقام بەرامبەر خۆت و بیرکردنەوەت ئەرێنی نابێ ئاگاداربە”.

ئەو هونەرمەندی شاری رانیە ئاشكراشی كردووە،کە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ پەرلەمانتارەکەی کۆمەڵی ئیسلامی ئەنجام داوە و ئاشکرای کردووە: سۆران عومەر پێی ڕاگەیاندم کە بە زووترین کات دێت، یاخود کەسێک ڕادەسپێرێت کەفالەتەکە لەسەر من لاببات و بێتە بەردەم دادگای لێکۆڵینەوەی ڕانیە”. لە کۆتاییشدا هیوای خواستووە، سۆران عومەر ”خاوەنی بەڵێنی خۆی بێ و ئەم کێشەم  لەکۆڵ بکاتەوە“.

هاورێ كاوە كە لە هەژماری خۆی پۆستەكەی كردووە، كۆمەڵێك بەڵگەشی لەگەڵ بڵاو كردۆتەوە كە تێیدا دەردەکەوێت، لە ماوەی ڕابردوودا، وەک کەفیل واژووی لەسەر نووسراوێکی وەزارەتی داد کردووە، بۆ ئەوەی سۆران عومەر ئازاد بکرێت و لە هەر کاتێکدا دادگا داوا بکات، ئەو پەرلەمانتارە بچێتەوە بەردەم دادگا، بەڵام سۆران عومەر خۆی لە دادگاییەکە دزیوەتەوە و نەچووەتەوە بەردەم دادگا”.

شایانی باسە ئەمە یەکەمین کەیس نییە کە تێیدا سۆران عومەر ئامادە نییە بچێتە بەردەم دادگا، بەڵکو کەیسی بێسەروشوێنبوونی محەمەد سیاسیی ڕۆژنامەنووسیش هەیە کە لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سۆران عومەر دەرکراوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵی ئیسلامی پارێزبەندیی یاسایی هەیە، ئامادەنەبووە بچێتە بەردەم دادگا.

 

Back to top button