ئه‌نه‌كه‌سه: داوا لە ئەمریكا دەكات پەیەدە پڕچەك نەكان چۆنكە بۆ دژی كورد بەكار دێنێت
خواكوڕك
ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه ) دژى پڕچه‌ككردنى په‌یه‌ده‌یه و داوا له ئه‌مریكا ده‌كات په‌یه‌ده پڕچه‌ك نه‌كات”.
“ئیبراهیم برۆ ” سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كورد له سوریا له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند ” په‌یه‌ده به شێوه‌یه‌كى زاڵمانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارته‌كانى ناو ئه‌نه‌كه‌سه ده‌كات و ڕێگه به هیچ لایه‌نێكى تر نادات شه‌ریكى بێت له ئیداره‌كردنى ڕۆژئاوا ، په‌یه‌ده ئه‌و چه‌كانه وه‌رده‌گرێت و دژى ئێمه به‌كارى ده‌هێنێت ،بۆیه پێویسته چیتر چه‌كى پێ نه‌درێت ، په‌یه‌ده به هه‌مان شیوه‌ى په‌كه‌كه مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌یانه‌وێت ته‌نها خۆیان هه‌بن و ڕێگه به هیچ لایه‌نێكى تر نه‌ده‌ن كارى سیاسى بكه‌ن “.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كورد له سوریا ڕونیكرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند ” په‌یه‌ده به‌سه‌دان هه‌زار گه‌نجى له خوێندن بێبه‌ش كردووه‌و سه‌دان مێرمنداڵیشى به زۆره ملێ ڕفاندووه و چه‌كدارى كردوون ، هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى ڕژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د و په‌یه‌ده ،چونكه هه‌موو خه‌ڵك له ژێر زواَم دا ئه‌ژین ، داواش له لایه‌نه سیاسییه‌كانى كورد و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین ،سنورێك بۆ په‌یه‌ده دابنێن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بكات به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى رۆژئاواى كوردستان “.
وابڕیار بوو ئه‌مرۆ چوار شه‌مه 10ى 5ى 2017 له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كه په‌كه‌كه له ڕۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامى ئه‌دات ، ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كورد له سوریا (ئه‌نه‌كه‌سه ) كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجام بدات و راى گشتى و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگادار بكاته‌وه .