رێكەوتنی ئێران و پەكەكە لەسەر سوریا ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك
 
دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌له‌فیزیۆنى فه‌رمى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌زارى جه‌نه‌راڵ ” محه‌مه‌د حسێن باقرى ” سه‌رۆكى ئه‌ركانى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران ڕایگه‌یاند ” ئه‌گه‌ر چه‌كدارانى (جه‌یشولعه‌دل ) له‌ پاكستان به‌رده‌وامبن له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌ربازانى ئێران ، ئه‌وا بنكه‌و باره‌گاكانیان له‌لایه‌ن كۆمارى ئیسلامیه‌وه‌ ده‌كرێته‌ ئامانج “.
شایه‌نى ئاماژه‌ پێدانه‌ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چه‌كدارانى (جه‌یشولعه‌دل ) له‌ نزیك سنورى (میرجاو) ه‌ كه‌ (75) كیلۆمه‌تر له‌ زاهیدانه‌وه‌ دووره‌ ، ده‌سه‌ربازى ئێرانیان كوشت ، گروپى جه‌یشولعه‌دل بلوچین و دانیشتوى ناوچه‌ سنورییه‌كانى هه‌ردوو وڵاتن .
 
لێدواه‌كه‌ى جه‌نه‌راڵ ( محه‌مه‌د حسێن باقرى ) دواى سه‌ردانه‌كه‌ى (محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران بۆ ئیسلام ئابادى پایته‌ختى پاكستان دێت ، هاوكات گروپى قه‌یرانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى داوه‌ به‌ هه‌ژموون و ڕۆڵى ئێران كه‌ گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ قه‌ندیله‌وه‌ بۆ ڕۆژئاواى كوردستان گواستووه‌ته‌وه‌ و ئێران و په‌كه‌كه‌ ڕێكه‌وتوون له‌سه‌ر بنچینه‌ى ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌یش حكومه‌تى سوریا له‌ ساڵى 2012 له‌ باكورى سوریا كشایه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ڕێگه‌ى به‌ په‌كه‌كه‌ دا كه‌ گه‌ریلاكانى له‌ قه‌ندیله‌وه‌ بگوازێته‌وه‌ بۆ رۆژئاواى كوردستان و به‌رگرى له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ڕژێمى ئه‌سه‌د بكات .
Back to top button