هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركووك كاردانه‌وه به دواى خۆیدا ده‌هێنێت
خواكوڕك
“حه‌یده‌ر عه‌بادى ” سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌ونیدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵكردنى ئالاى په‌كه‌كه له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ” په‌كه‌كه ڕێكخراوێكى عێراقى نییه ، بۆیه ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت چالاكى له‌و شێوه‌یه ئه‌نجام بدات و پێشیان گوتراوه ، ئێمه نامانه‌وێت بكه‌وینه ململانێ له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركوك ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه “.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق جه‌ختى كرده‌وه ‘‘ ڕێگه به په‌كه‌كه ناده‌ین هیچ جۆره چالاكییه‌ك له نێو خاكى عێراقه‌وه دژى توركیا ئه‌نجام بدات ن ده‌ستورى عێراق ڕێگه‌مان پێنادات خاكى عێراق به كار بهێنرێت دژى ولاتێكى دیكه “.
هاوكات تایبه‌ت به پرسى هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه له كه‌ركوك ، ” محه‌مه‌د عوسمان ” په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له باره‌ى هه‌ڵكردنى ئالاى په‌كه‌كه له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند ” جگه له ئاڵاى كوردستان و ئاڵاى عێراق هیچ ئاڵایه‌كى دیكه ناكرێت هه‌ڵبكرێت ، حیزبه كوردستانییه‌كان بۆیان هه‌یه ئاڵاى خۆیان له‌سه‌ر باره‌گاكان هه‌ڵبكه‌ن ، ئاڵاى ئه‌و حیزبانه‌ى كه كوردستانى نین ، كه‌س بۆى نییه ئاڵا هه‌ڵبكات ، پێویسته هه‌ڵكردنى ئاڵاى په‌كه‌كه‌و به‌ره‌ى توركمانى له كه‌ركوك نه‌مێنێت “.