بەرپرسێكی گۆڕان هێرش دەكاتە سەر مام جەلال و بە ئابروچوو و ناپاك ناوی دەبات

خواكوڕك 

بەرپرسێكی گۆڕان كە بەكەسێكی نزیك لە نەوشێروان مستەفا ناسراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك هێرش دەكاتە سەر سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ( مام جەلال تاڵەبانی) دەلێت ئێمە ئێستا لەوە دەرچووین كە لەسەر ناپاكیەك و ئابروچوونێك یان كەوتن و تاوانبارێك هەڵوێست وەربگرین”.

پشكۆ حەمە فەرج هەڵسوراوی گۆڕان و كەسێكی نزیك لە نەوشێروان مستەفا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لەسەر نامەكەی تاڵەبانی كە بۆ سەرۆك بارزانی ناردوویەتی، كە لەم رۆژانە بڵاو كراوەتەوە دەلێت:من ئەزانم ئینسانی ئێمە لەوە دەرچووە نامەیەک یان ئابروچونێک یان کەتن و تاوان و ناپاکیەک هەڵوێستی بگۆڕێت، بەڵام هەرپێویستە لەسەر رووداو گەل و هەڵوێست گەلێک بوەستین کەژیانی رابردوو و ئێستاو داهاتوی میللەتی ئیمەیان ڕەش کردوە”.

ئەم قسانەی گۆڕان لەكاتێكدایە كە یەكێتی و گۆڕان لە سەر پارێزگای سلێمانی پەیوەندیەكانیان لە سلێمانی بەرەو هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنەكە هەنگاو دەنێت و لەسەر ئاستی راگەیاندنەكانیش هەست بە گرژی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەكرێت”.

Back to top button