بەڤیدیۆ:خەڵكی سنوری هەڵەبجە هاوار هاواریانە لەدەست پەكەكە

خواكوڕك 

ماوەیەكی پارتی كرێكارانی كوردستان لەسنوری پارێزگای  هەڵەبجە دەستی كردووە بە رفاندنی منداڵانی هەڵەبجە و خەڵكی ئەو دەڤەرەش هاوار هاواریانە، لەدەستی چەكدارانی پەكەكە، كە منداڵەكانیان رفێنراوە و رێگاش نادەن منداڵەكانیان ببینن لە قەندیل”.

هاوڵاتیەك بەناوی عەبدولڵا محەمەد كە لەراپۆرتێكدا كوردستان 24 دەست بەگریان دەكات و كورەكەی لەلایان پەكەكەوە رفێنراوە و دەلێت چەند جارێك سەردانم كردوو لە قەندیل بۆ ئەوەی منداڵەكەی ببینم بەڵام ئەوان رێگایان نەداوە منداڵەكەی ببینێت”.

هەروەها ئەو هاوڵاتیەی هەڵەبجە دەلێت ماوەی ساڵێكو چوار مانگە كورەكەی لەلایان پەكەكەوە رفێنراوە، كە تەمەنی 16 ساڵە دەلێت ساڵێك و نێوە لەناو پەكەكە من بەردەوام بەو رێگایەوەم رێگا نادەن من كورەكەم ببینم لە قەندیل”.

Back to top button