سەركردەیەكی پەكەكە چەند نهێنیەك لەبارەی بوونی پەكەكە لەشنگال ئاشكرا دەكات

خواكوڕك

پێشتر دەنگۆی دروست كردنی هێزێك لەژێر ناوی یەبەشە، لەنێوان پەكەكە و دەسەڵاتدارانی عێراق بڵاو كرایەوە كە ئەو هێزە مووچەیان لە سەر حشدی شەعبی بۆ دیاری كراوە، لەسەر بووجەی عێراق ئەو هێزە مووچە و پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكرێت.

لەمەڕ ئەو بابەتە قایمقامی شنگال دەلێت،  پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ “دروستکردنی فیتنە” لە شنگال ماونەتەوە و حکوومەتی عێراقییش لە هاوکاریکردن و پارەپێدانیان درێخی ناکات

 

.

مەحما خەلیل، قایمقامی شاری شنگال رایگەیاندووە“حکوومەتی عێراق پارە و چەکی باش بە یەکینەکانی پاراستنی شنگال (یەپەشە) کە هێزێکی سەر بە پەکەکەیە لە شنگال دەدات”. گوتیشی: “ئەو هێزەی پەکەکە لەگەڵ حەشدی شەعبی لە شنگال، بۆ دروستکردنی فیتنە ماونەتەوە”.

 

ئەوەشی ئاشکرا کرد: “تادێت حکوومەتی عێراق لەبەرانبەر هاوکاریکردنی پەکەکە دەستکراوەتر دەبێت، مادام پارەیان پێ دەدات و مووچەخۆریان بۆ دەبڕێنێتەوە، بێ گومان چەکی قورسیشیان پێ دەدات، لە کاتێکدا مانەوەیان بۆ ئەوەیە کە ئاژاوە لەناوچەکەدا دروست بکرێت

“.

هەروەها قایمقامی شاری شنگال: “ئێستا شنگال لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دەپارێزرێت و ئەوان بەرپرسیاریەتیی شارەکەیان لەسەر شانە، بۆیە پێویست بەهیچ هێزێکی دیکە ناکات”.

هەر لەو بارەیەوە سەركردەیەكی پەكەكەش ئەو هەواڵە پێشتراست دەكاتە وە و دەلێت : راستە حكومەتی عێراق یارمەتی دەنێرێ، بەڵام بۆ پەكەكە نییە بۆ یەپەشەیە. عێراق قانونی خۆی هەیە، كێ بۆ خاكی عێراق شەڕبكات پارە دەدەن، یەپەشە لە دەوڵەتی عێراق یارمەتی دارایی وەردەگرن، ئەویش هەندێك مانگ دەیدەن و هەندێك مانگ نادرێ‌ و هەندێك مانگیش كەمی دەكەنەوە,

 

 

Back to top button