لاهور تاڵەبانی بەكوشتنی كادیرانی پارتی لە كەركووك هەوڵی تێكدانی پەیوەندیەكانی پارتی و یەكێتی دەدات 

خواكوڕك 

حیدەری عەبادی لەكاتی پێشكەش كردنی گوتاری هەفتانەی خۆی لەسەر كارە تیرۆرستیەكانی ئەم دوایەی شاری كەركووك، رایگەیاند، ئێمە بەدواداچوونمان بۆ تیرۆر كردنی جێگری بەرێوەبەری كۆمپانیای گازی باكوریان لە كەركووك كردووە، وە دەلێت لەئەنجامی بەدوا داچوونەكانمان بۆمان دەركەوت كە دوو پۆلیس لە سلێمانیەوە هاتوونە بۆ كەركووك ئەم كارەیان ئەنجامداوە دەلێت ، بەپێی لێکۆڵینەوەکان لە وەزارەتی ناوەخۆ، محەمەد یونس جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای گازی باکور و ئەندامی پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەلایەن چەند کارمەندێکی پۆلیسی سلێمانییەوە کوژراوە ئەمەش بە بەڵگە تۆماركراوە بەڵگەمان لەلایە”.

ئەم قسانەی حیدەری عەبادی لەكاتێكدایە كە ئەمرۆش لە شاری كەركووك بۆ جارێكی تر هێرش دەكرێتە سەر پێشمەرگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەگوێرەی زانیاری میدیاكان، ژمارەیەک چەکدار تەقە لە پێشمەرگەیەکی بارەگای لقی 3ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، دەکەن هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، لە شەقامی (حیسابات) لە کەرکووک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە دەستڕێژی گوللەی كراوە، کەسێکی دیکە، کە لە کاتی رووداوەکە لەگەڵی لەگەڵ پێشمەرگەكە بووە، بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەكەركووك بەخواكوڕكی راگەیاند لاهور تاڵەبانی كۆمەلێكی پیاوكوژی ناردۆتە شاری كەركووك و بە بی ئێمی رەش، پەلاماری پارتی دیموكراتی كوردستان دەدەن، چەندین جاریش ئەم كارە دووبارە دەكەنەوە، كە ئامانج لێی تێكدانی پەیوەندی نێوان پارتی و یەكێتیە، دەیانەوێت بەم تیرۆر و كوشتارگەیەی لاهور تاڵەبانی لەسەر كادیر و لایانگرانی پارتی لە كەركووك كێشە لەنێوان پارتی و یەكێتی دا دروست بكەن، پێشمەرگەی ئەو دوو لایانە راكێشی ناو شەڕی ناوەخۆی كە ئامانجە راستیەكانی ئەو تیرۆری لاهور تاڵەبانیە لەكەركووك”.

Back to top button