یەكەم كاروانی پێشمەرگە بریندارەكان گەیشتنە برۆكسڵی پایتەختی بەلجیكا
خواكوڕك
لەنەخۆشخانەكانی بەلجیكا پێشوازی كرا لە یەكەم كاروانی پێشمەرگە بریندارەكانی و نێونەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەلێت،یەکەم نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگە رەزوان خدر ئەنجام دراوە و لەم رۆژانەشدا نەشتەرگەرییەک بۆ پێشمەرگە زائید محەمەد ئەنجام دەدرێت”
دلاوەر خالید ئاژگەیی لەو بارەیەوە بەخواكوڕكی راگەیاند،دوا بە دوای هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەكانی نوێنەرایەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا، یەکەم کاروانی پێشمەرگە بریندارەکان گەیشتووەتە شاری برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بڕیاریشە لە ئایەندێکی نزیک ئەم پێشمەرگانەش کە لە کوردستان پشکنینیان بۆ ئەنجام دراوە و ناونووس کراون بگەنە برۆکسێل بۆ چارەسەری پزشکی.
خەرجی چارەسەری ئەم پێشمەرگانە لە سەر ئەرکی حکومەتی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکایە و خەری سەرفەر کردنیش لە سەر ئەرکی ئۆفیسی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە”.
هەروەها نوێنەری حكومەتی هەرێم لە یەكێتی ئەوروپا دەشلێت هەر كە كاروانی یەكەم گەیشتن، یەکەم نەشتەرگەری بۆ پێشمەرگە رەزوان خدر ئەنجام دراوە و لەم رۆژانەشدا نەشتەرگەرییەک بۆ پێشمەرگە زائید محەمەد ئەنجام دەدرێت. ئاماژەی بەوەش کرد، کە وڵاتی لۆکسەمبورگیش ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان.
لە سەرەتای هێرشی دەوڵەتی تیرۆریستی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، زۆربەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بە ناردنی چەک، راوێژکاری سەربازی، مەشقکردن بە پێشمەرگە، چارەسەرکردنی بریندارەکان و بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی داعش، هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەن”.