موقتەدا سەدر: حشدی شەعبی بە رفاندنی خەڵكی بەغدا تۆمەتبار دەكات

خواكوڕك 

دیاردەی رفاندنی لەعێراق سەری هەڵداوە بەشێوەیەك، ئەم دیاردەیە بەرپرسانی باڵای عێراقی هێناوەتە سەرخەت و حەیدەر عەبادی و سەدر ریفاندنی خەڵك لە بەغدا بە تیرۆر ناو دەبەن، عەبادی دەلێت، رفێنەران دەیانەوێ‌ عێراقییەكان بترسێنن، ئێمەش رێگە بەوە نادەین، بەتووندی رووبەڕوویان دەبینەوە و رێكاری تووندیان لەبەرامبەر دەگرینەبەر”.

هەر لەسەر ئەو پرسە لەزاری عەواد موحسن رازی، پەرلەمانتاری رەوتی سەدر بۆچوونی سەدر لەسەر ئەو دیاردەیە ئاشكرا دەكات و دەلێت سەدر هەمیشە پێداگریكردووە كە دەبێ چەك بەدەست هێزە ئەمنییەكانەوە بێت، نەك میلیشیا بێڕەوشتەكان. حەشدی شەعبیش كە دژی داعش دەجەنگێت و لەپێناو عێراقییەكان قوربانی داوە، ناتوانێت ئەو كردەوە قێزەونانە ئەنجامبدات، لەگەڵ میلیشیا بێڕەوشتەكانی دیكە جیایان دەكاتەوە”.

هەروەها دەشلێت، سەدر دەیەوێت حكومەت بەهێز بێت و عێراقییەكان بۆ نەهێشتنی دیاردەی تیرۆر، كوشتن، رفاندن، دزی و دەستدرێژیكردن لەلایەن هەندێك میلیشیای بێ رەوشت هاوكاری حكومەت بكەن”.

شایانی باسە ، چەند رۆژێك پێش ئێستا حەوت خوێندكار لەلایەن گرووپێكی چەكدار رفێندراون و دواتر ئازادكران، خوێندكارە رفێنەرەكانیش جەختیان كردەوە لەلایەن گرووپێكی چەكداری لە یاسادەرچوو رفێندرابوون و رووبەڕووی سوكایەتیپێكردن و هەڕەشەی كوشتن بوونەتەوە، سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن ئەو قوتابیانە لەلایان حەسائیبن ئەهلی حەق رفێنراون”.

Back to top button