بزانە مەرجەكەی ئازاد كردنی مەلا عەلی كەلەك چیە
خواكوڕك
مەلا عەلی كەلەك دوای 10 رۆژ لە زیندانیكردنی لە چاكسازی گەورانی دهۆك، بەكەفالەت ئازاد كرا، داوایی لێكراوە دەست لەكارەكانی هەڵگرێت و چیتر ئەم كارانە نەكات”.
پاش 10رۆژ زیندانی كردنی دادوەر محەمەد ئەمین هادی حەسەن، سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆك راگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11/5/2017، دادوەری لێکۆڵینەوەی شارۆچکەی بەردەڕەش بڕیاری داوە بە کەفالەت، مەلا عەلی کەڵەک ئازاد بکات، تاوەکوو ڕۆژی دادگاییکردنەکەی.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، مەلا عەلیی کەڵەک لەسەر سکاڵایەکی وەزارەتی تەندرووستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ماددەی 456ی یاسای سزادانی عێراقی، لەلایەن پۆلیسی بەردەڕەش دەستبەسەر کراوە.
خزمێكى نزیكى مهلاعهلى راگەیاند: كاتژمێر 2ی باش نیوهڕوى روژى پێنجشەممە 11-5-2017 مهلا عهلى له چاكسازى گەورانی دهۆك به كهفالهك ئازادكرا و بە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکروزەر بهرو ماڵى خۆى رویشتەوە”.