قاسم شەشۆ: لە شنگال 800 چەكداری پەكەكە تا ئێستا چوونەتە ناو هێزی پێشمەرگە

خواكوڕك 

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە شنگال رایدەگەێنێت، جێهێشتنى ڕێزه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال به‌رده‌وامه‌ و ڕۆژانه‌ خه‌لكى ئێمه‌ ڕێزه‌كانیان جێ دێڵن، ئه‌وانه‌یشى تا ئێستا ماون به‌زۆرى ڕایانده‌گرن و منداڵه‌كانیان له‌ خشته‌ ده‌به‌ن، تا ئێستا 800 كه‌س په‌یوه‌ندییان به‌ ڕیزى هێزه‌كانى پێشمه‌رگەوە‌ كردووه‌ و، 400 كه‌سیان له‌ به‌نداوى مووسڵ ده‌ستیان به ‌مه‌شق و ڕاهێنان كردووه‌ و 400ی تریش ئاماده‌ن، تا پاش ته‌واوبوونى ئه‌وانه‌ى پێشوو، دەست بە مه‌شق و ڕاهێنان بکەن.”

قاشم شەشۆ ئەوەشی بە ماڵپەری فەرمی پارتی راگەیاندووە،’دانانى حزب به‌ ناوى ئێزدى له‌ ڕاستییەوە دووره،‌ هه‌موویان په‌كه‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به ‌فێڵێكى تر خۆیان دیار بخه‌ن، مخابن ته‌نیا بۆ تێكدان و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه‌ و ئامانجیان تێكدانى بارو‌دۆخى شنگال و‌ خراپكردنیه‌تى، نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى، خه‌ڵكى شنگالیش بە منداڵ و گه‌نج و پیرەوە ده‌زانن، ئامانجى په‌كه‌كه‌ چییە.”

لەبارەی ناوچە رزگار نەكراوەكانی سنوری شنگال كە تاوەكو ئێستا لەبەردەستی داعش دانە، شەشۆ دەشلێت،  پلانى ئه‌و پێنج كۆمه‌ڵگه‌ و گوندانه‌ى كه‌ ماون له‌ شنگال ئازاد بكرێن، ئاماده‌یه‌.”

فه‌رمانده‌ى فەرماندەیی شنگال گوتى: ”له‌ دواى بۆردومانى فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانى توركیاوە له ‌شنگال په‌كه‌كه‌ مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ی لێ نیشتووه‌ و شپرزه‌ بووه‌ و خاڵه‌كانیان دێنن لە نیزیك هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دایانده‌نێن، بۆ ئه‌وه‌ى له ‌كاتى بۆردومانكردنیاندا زیان به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بگات.”

Back to top button