لە 3 ملیۆن كورد زیاتر لە 780 هەزار گەنج لە رۆژئاوای كوردستان هەڵاتوونە لەترسی پەكەكە

خواكوڕك 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەشی پەنابەرانی كوردانی رۆژئاوای كوردستان لە پارتی دیموكراتی كوردستان_ سوریا، دەلێت بەگوێرەی ئەو داتا و زانیاریانەی لەبەردەستی ئێمەدایە، زیاتر لە 780 گەنج كە تەمەنیان لە 14 ساڵی تا 38 ساڵی لە رۆژئاوای كوردستان لەتری بەچەكدار كردنی بەزۆری پەكەكە لە رۆژئاوای كوردستان هەڵاتوونە، بۆ ( توركیا و هەرێمی كوردستان و لوبنان و دووبەی و یەكێتی ئەروروپا)”.

سەرچاوەكە دەشلێت لەرۆژئاوای كوردستاندا ئێستا هێزی عەرەب لە كۆی هەموو ئەو سەیتەرانەی كە پەكەكە دایناوە لەنێوان كانتۆنەكانی جەزیری و كۆبانێ و عفرین، لەسەدا 75ی لەلایان عەرەبەكان بەرێوە دەچێت، بەكەمی كوردی تێدا دەبینرێت، دەلێت ئەو سەیتەرانە هەمووی بۆتە ئەو عەرەبانەی كە رۆژانێك دژی گەنجانی كورد بوونە، پەكەكە بۆ ئەوەی ئەوانی لەوێ داناوە تا رێگری بكات لە هەڵاتنی گەنجانی رۆژئاوای كوردستان”.

هەر لەو بارەیەوە، ئیبراهیم برۆ دەلێت پەیەدە سیاسەتی تۆقاندن پەیڕەو دەکات و دەیەوێت بە زەبری چەک دژی هەر جووڵانەوەیەکی سیاسی بوەستێتەوە، کە لە دەرەوەی بیرکردنەوەی خۆی بێت، پەیەدە بە ئامانجی ترس و تۆقاندنی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا و لایەنگرانی ئەنجومەنەكە و گەنجانی رۆژئاوای كوردستان ئەو هێرشەی ئەنجام داوە، بۆ ئەوەی درێژە بەو سیاسەتەی بدات، كە لە ڕێی چەكدارییەوە بۆ كۆتاییهێنانی ژیانی سیاسی لە ڕۆژئاوای سووریا گرتوویەتە بەر ژیانی لەرۆژئاوای كوردستان زۆر ئەستەم كردووە”.

Back to top button