مەكتەبی سیاسی و دەزگای رۆشەنبیری و راگەیاندنی پارتی ساڵیادی دامەزراوەی لالش پیرۆز دەكات
خواكوڕك
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی لە دووپەیامی جیادا به‌بۆنه‌ی (24)ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی سەرۆکی دەستەی باڵاوئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا له بنكه‌ی رۆشنبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی لالش کرد کە ئەمە دەقەکەیتی:
به‌ڕێزان/ شێخ شامۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵاوئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵا له بنكه‌ی رۆشنبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی لالش
به‌بۆنه‌ی (24)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌وده‌سته‌ی باڵاوئه‌ندامانتان ده‌كه‌ین، هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین له كاروچالاكییه‌كانتان بۆ زیاتر پێشخستن وخزمه‌تگه‌یاندن به بنه‌ما ره‌سه‌ن و راسته‌قینه‌كانی كوولتوریی و رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌ییمان.
دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیمان، پێویستیه‌ك وده‌رفه‌تێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌شانه‌وه‌وناساندن و به‌رزراگرتنی تایبه‌تمه‌ندێتی كوولتوری ئێزدیاتی، وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگای رۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزیدیان سه‌ریهه‌ڵداوله‌سه‌ر ده‌ستی ده‌سته‌بژێرێكی رۆشنبیری ئیزیدیان پێكهات و رۆڵی به‌رچاوی خۆی له‌و بواره‌دا بینیوه.
به‌ڕێزان ..
بێگومان وه‌ك هه‌میشه پاڵپشتی ته‌واووبه‌رده‌وامی ماددی ومه‌عنه‌وی له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره به‌مه‌به‌ستی پاراستنی كوولتوری ره‌سه‌نی ئێزدیاتی و په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی له‌سایه‌ی سیسته‌می دیموكراسی و سه‌قامگیریی له هه‌رێمدا، به‌تایبه‌تی له‌و هه‌لومه‌رجە هه‌ستیاره‌ی ئه‌مڕۆدا له‌پێناو به‌رگریكردن له خاك و نیشتمانه‌كه‌مان و ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنانه‌ی به سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی و هه‌وڵ و هیممه‌ت وقوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و خۆراگری رۆڵه وه‌فاداره‌كانی گه‌له‌كه‌مان هاتونەتە دی، له‌وانه‌ش رزگاركردنه‌وه‌ی شنگال، هه‌روه‌ها هه‌وڵ و كۆششی به‌رده‌وام بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی وسه‌قامگیریی یه‌كجاره‌كی بۆ ناوچه‌كه.
هیواخوازین (24)ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش، زیاتر هه‌وێنی قووڵبوونه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و یه‌كڕیزی بێ له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیمان و داكۆكیكردن له مافه ره‌واكانمان.
جارێكی دیكه پیرۆز بێت(24)یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
۱۱/٥/۲٠۱۷
پیرۆزبایی ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
به‌بۆنه‌ی (24)ه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی وكۆمه‌ڵایه‌تی لالش
به‌ڕێز/ شێخ شامۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵا له بنكه‌ی رۆشنبیری وكۆمه‌ڵایه‌تی لالش
به‌بۆنه‌ی (24)ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌كه‌تان گه‌رمترین پیرۆزبایی له ئێوه‌وئه‌ندامانی ده‌سته‌ی باڵاوئه‌ندامانتان ده‌كه‌ین، ئومێدی به‌رده‌وامیی و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش ده‌سكه‌وتێكی گرنگ و ده‌رفه‌تێكی بایه‌خدار بوو بۆ زیاتر گه‌شانه‌وه و به‌رزراگرتنی ناسنامه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی ئێزدیاتی، هه‌روه‌ها بۆ قووڵكردنه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی برایه‌تی و لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریماندا .
به‌و بۆنه‌یه‌وه جارێكی دیكه پاڵپشتی ته‌واووبه‌رده‌وامی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان و سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ پاراستنی كوولتوری ره‌سه‌نی ئێزدیاتی و ته‌بایی و یه‌كڕیزیی و ساڕێژكردنی ئێش و ئازاروبرینه‌كان و كۆتایی پێهێنانی یه‌كجاره‌كی ده‌رده‌سه‌ریه‌كانی شه‌ڕی داسه‌پاوی تیرۆریستان، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان و پێشكه‌وتنی واقیعی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پته‌وكردنی هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی.
جارێكی دیكه پیرۆز بێت ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش..
ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
11/5/2017