شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له‌ ئاردایه‌ و كوژراو برینداریش هه‌یه‌

خواكوڕك

شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌ چیایی ته‌ندووره‌ روویداوه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كوژراو بریندار له‌ هه‌ردوولا هه‌یه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شەڕ لە نێوان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازانی سوپای تورکیا و چەکدارانی (پەکەکە) لە چیای تەندورە لە دەڤەری ئاگری روویدا و بریندارو کوژراو لە ھەردوولا ھەیە، به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) سوپای توركیا دوو كوژراو و 11 برینداری هه‌یه‌ و په‌كه‌كه‌ش پێنج كوژراویان هه‌یه‌.

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌ میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوە كراوه‌” شه‌ڕه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌كه‌كه‌ له‌ سه‌ر كاره‌ تیرۆریه‌كانی به‌رده‌وام بێت.

Back to top button