ئەندام پەرلەمانێكی عێراق بەتووندی وەڵامی سروە عەبدلواحد دەداتەوە

خواكوڕك

لەتۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك شاخەوان عەبدولڵا  ئەندام پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی لەلاپەری تایبەتی خۆی وەڵامی پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دەداتەوە و رایدەگەێنێت، وێڕای بەدرۆ خستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە ئەوەش دەڵێم ئەگەر وەها بابەتێک باس کرابێت لە نێوان سەرۆک و عبادی دەبێت یەکێک لەو دوانە بۆتیان گێڕابێتەوە

 

هەر لە درێژەوەی وەڵامەكەی دا ئەو ئەندام پەلەمانی دەلێت دوێنێ لە میانەی بەشداری کردنی لە بەرنامەی تاوتویی ئێن ئارتی پەرلەمانتار (سروە عبدالواحد ) پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند ، گوایە لە ئەڵمانیا جەنابی سەرۆک بارزانی بە حیدەر عبادی گوتوە من لە بابەتی ریفراندۆم جدی نیم و دەوڵەتیش راناگەیەنم ، لێرەوە وێڕای بەدرۆ خستنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵە ئەوەش دەڵێم ئەگەر وەها بابەتێک باس کرابێت لە نێوان سەرۆک و عبادی دەبێت یەکێک لەو دوانە بۆتیان گێڕابێتەوە ، هەرچی جەنابی سەرۆکە دڵنیام تۆی نەبینیوە چونکە جەنابیان پێش دیداری هەر کەسێک پرسیاری کەسایەتی دەکەی دەکات ئەوجا دەیبینێت ، ئەگەر عبادیش بۆتی گێڕابێتەوە ئەوە دەبێت بۆ خەڵکی کوردستانی رونبکەیتەوە لە چی جێگایەک و لە دۆخێکدا لەگەڵ عبادی ئەو هەمو کاتەتان هەبوە باس لەو مەسەلە بکەن کە دڵنیام قسەی ئەویش نییە ،

هەروەها لە كۆتای دا دەنووسێت، سروە خان دەزانم دابڕان لە عێراقێکی عەرەبی چی کۆست و کارەساتێکی گەورەیە بۆ تۆ.

Back to top button