یه‌كگرتوو ئاماده‌یه پۆستێك له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت
خواكوڕك
هه‌وڵی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌درێت، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش مه‌رجی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێك له پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان وه‌ربگرێت و رایده‌گه‌ێنێت”به فه‌رمی هیچمان بۆ پێشنیار نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانمان قبوڵبكرێت ئه‌وا پۆستێك وه‌رده‌گرین.
یەکگرتووی ئیسلامی كوردستان مەرجەکانی بۆ وەرگرتنی یەکێک لە پۆستەکانی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئاشکرا دەکات، (ئه‌بوبكر هه‌له‌ده‌نی) سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاندوه”مه‌رجی ئێمه ئه‌وه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ئاشته‌وای رابگه‌ێنین،ده‌مانه‌وێ باری ژیانی هاووڵاتیان چاره‌سه‌ربكه‌ین، به‌ته‌نها كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان هه‌مووشتێك نیه، ئێمه مه‌بستمانه ئه‌و به‌ڵێن و واژۆیانه‌ی ده‌كری بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ببردرێنه سه‌ر.