یه‌كێتی ئه‌وروپا: هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر كوردستان قبوڵ ناكه‌ین و په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆره‌

خواكوڕك

یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به‌ جموجۆل و هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” په‌كه‌كه‌ له‌ لیستی تیرۆره‌، لێی قبوڵ ناكه‌ین یه‌ك هه‌ڵه‌ بكات له‌ هه‌رێمی كوردستان.

 

نوێنه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به‌ قبوڵنه‌كراو وه‌سفده‌كات و رایگه‌یاندوه‌” په‌كه‌كه‌ هێشتا له‌ لیستی تیرۆره‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قبوڵكراو نین و ده‌بێت به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌.

دوای ئەوەی رەزا ئاڵتون ئەندامی كۆنسەی سەركردایەتی كۆما جڤاكێ كوردستان كەجەكە ھەڕەشەی ئەوەی كرد، لەمەودوا شەڕی چەكداری دەھێننە ناو ھەرێمی كوردستان ناڕەزاییەكی زۆری لێكەوتەوە و لە نوێترین كاردانەوەشدا وتەبێژی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئەمە تیرۆرە و لە ئەگەری وەھا كارێكیشدا وەڵاممان دەبێ ھاوكات نوێنەری یەكێتی ئەورووپا لە ھەرێمی كوردستان دەڵێ ئەمە ھەڕەشەیە و قبوڵی ناكەین.

Back to top button