سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: گۆڕان تاوتوێی گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات له هه‌موو حزبێكی سیاسیش هه‌ڵۆ هه‌یه و كۆتریش هه‌یه
خواكوڕك
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان به رۆژنامه‌نووسانی رایگەیاند”پێویستە کاراکردنەوەی پەرلەمان بەجۆرێک بێت خزمەتی هەموو لایەنەکان و خه‌ڵكی كوردستان بكات، گۆڕان ئێستا تاوتوێی گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كات.
(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به رۆژنامه‌نووسانی رایگه‌یاند: هه‌وڵده‌ده‌ین په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، له‌خزمه‌تی هه‌موو لایه‌ك بێ كاراكردنه‌وه‌كه‌شی، گۆڕانیش ئه‌و بابه‌ته گفتوگۆده‌كات له نێوخۆی خۆیدا، له هه‌موو حزبێكی سیاسیش هه‌ڵۆ هه‌یه كۆتر هه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به گۆڕانه‌وه هه‌بێ، نه‌وشیروان مسته‌فا قسه‌ی كۆتایی تێدا ده‌كات و یه‌كلای ده‌كاته‌وه، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین با هه‌نگاوه‌كان هه‌فته‌یه‌ك یا دوو هه‌فته تاخیر بن به‌ڵام ئه‌نجامێكی باشی هه‌بێ و هه‌موو لایه‌ك رازی بن، بۆیه بڕیاره‌كانی گۆڕان ته‌نها نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كلای ده‌كاته‌وه.