فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه: مه‌ترسی داعش ماوه له سه‌ر كوردستان و هۆشداری ده‌دات له‌م حاڵه‌ته
خواكوڕك
فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی و به‌رپرسی میحوه‌ری باشیكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت” داعش له ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی دێت، به‌ڵام گروپ گروپ دزه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت زیان به هه‌رێمی كوردستان بگه‌ێنن.
(حەمید ئەفەندی) بەرپرسی میحوەری باشیکی هێزی پێشمەرگەی كوردستان رایگەیاندوه” پێشبینی ده‌كه‌ین داعش بۆ ماوه‌یی مانگێك یا له مانگێك زیاتری نه‌مابێت بۆ ئه‌وه‌ی له موسل كۆتاییان پێ بهێندرێت و قه‌ڵاچۆبكرێن، به‌ڵام زانیارییمان هه‌یه داعش ده‌یه‌وێت وه‌كو گروپ گروپ خۆیان بدزنه‌وه به‌تایبه‌تی دزه بكه‌نه نێو شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی حه‌ویجه و شاری سلێمانیش، بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره بده‌ن له‌و شارانه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه شكست ده‌هێنن و ناهێڵین ئه‌و ئامانجه‌یان سه‌ربگرێت، بۆیه ده‌بێت به ووریاییه‌وه مامه‌ڵه بكرێت، چونكه چه‌كدارانی داعش وه‌كو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و به‌جل و به‌رگی سه‌ربازی ده‌یانه‌وێ بڕۆنه ئه‌و شارانه، به‌ڵام سه‌ر ئه‌نجامیان كووشتن و كۆتاییهێنانه پێیان به‌دڵنیایه‌وه.