قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ:به‌هۆی تاقمێكی ناشرین هه‌وڵی ناشرینكردنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌درێت
خواكوڕك
قائیمقامی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، رایده‌گه‌ێنێت” گروپێك هه‌وڵی ناشرینكردنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ن و ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی قه‌زاكه ناشرین بكه‌ن و درێژه به‌كاره‌كانی خۆیان بده‌ن، بۆیه من ئاماده‌م ده‌ست له‌كاربكێشمه‌وه.
لەبارەی كێشه‌ی ئه‌منیی و هەوڵدانی لایه‌نێكی سیاسی بۆ ناشرینكردنی له قه‌زاكە، قائیمقامی قەزاكە رونكردنەوە دەدات و رایده‌گه‌ێنێت” من ئامادەم دەستلەكاربكێشمەوە، پۆستی قائیمقام جێ بهێڵم، (ئامانج محه‌مه‌د) قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاندوه” دروستكردنی هێزو گروپی چه‌كداری له‌سنوره‌كه، دوره له‌ڕاستییه‌وه‌و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش كه هه‌بون له‌چه‌مچه‌ماڵ وه‌ك سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌یه، كه هیچیان كه‌متر نییه له‌سنوره‌كه‌ی ئێمه، ئه‌گه‌ر به‌راوردیش بكرێت له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و سلێمانی زۆر كه‌متر بووه.
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ وتیشی: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تائێستا هه‌شت حاڵه‌تی كوشتن تۆماركراون، حاڵه‌تی دزی و چونه‌سه‌ر ماڵان و ته‌قه‌كردنیش وه‌ك شاره‌كانی دیكه حاڵه‌ت هه‌بووه‌و نه‌بۆته دیارده.
قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ زیاتر گوتویه‌تی” به‌هۆی پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامی قه‌زاكه‌یان له‌رووی ژێرخانی ئابوری و ئیدارییه‌وه، گروپێك هه‌وڵی ناشرینكردنی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ده‌ن و ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی قه‌زاكه ناشرین بكه‌ن و درێژه به‌كاره‌كانی خۆیان بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شاره ناشرین بێت، ئێمه چه‌ندین جار داوامان له‌سه‌رووی خۆمان كردووه، به‌شی نه‌هێشتنی تاوانمان بۆبكه‌نه‌وه، به‌ڵام وه‌ڵام نه‌دراوینه‌ته‌وه.
هۆشداریشدا له‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆستی قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ.