تاوانێكی قیزه‌وه‌ن پۆلیسێك له لایه‌ن دوو هاوڕێی خۆی له‌م شاره‌ی كوردستان ده‌كوژرێت
خواكوڕك
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک رایده‌گه‌ێنێت” له شاری كه‌ركوك و له گه‌ره‌كی عه‌ره‌فه کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوای شاری کەرکووک لەلایەن دوو ھاوڕێیەوە كوژرا.
(عەقید ئەفراسیاو کامیل) گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، ڕاگەیاندوه”شەوی ڕابردوو 10 لەسەر 11/5/2017 لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکووک، بەھۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا کارمەندێکی بنکەی پۆلیسی ڕەحیماوا لەلایەن دوو ھاوڕێی خۆیەوە کوژراوە، پاش رووداوه‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌ستی پێكرد و سه‌ر ئه‌نجام بكوژه‌كان ده‌ستگیركران و دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.