ئه‌مریكا دڵنیایی ده‌داته‌ توركیا و توركیاش نیگه‌رانه‌ بزانن بۆچی؟

خواكوڕك

ئه‌مریكا دلنیایی داوه‌ته‌ توركیا له‌ پاراستنی ئاسایشی توركیا، دوای پیدانی چه‌ك به‌ هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌ له‌ سوریا، كه‌ بووه‌ هۆی نیگه‌رانی توركیا.

وەزیری بەرگری ئه‌مریكا بە سەرۆك وەزیرانی توركیای راگەیاندوە” واشنتۆن بە پاراستنی ئاسایشی توركیای هاوپەیمانی لە پەیمانی ناتۆ پابەندە ئەوەش دوای ئەو تووڕەییەی توركیا دێت سەبارەت بە پڕچەككردنی هێزەكانی یەپەگە لەلایەن ئەمریكاوە، ئەو قسانەی (جێمس ماتێس) ی وەزیری بەرگری ئەمریكا لەكاتی كۆبوونەوەیەكی بووە لەگەڵ (بیناڵی یەڵدرم) ی سەرۆك وەزیرانی توركیا لە شاری لەندەن لە پەراوێزی ئەو كۆنگرەیەی كە لەبارەی سۆماڵەوە بەڕێوەدەچێت.

ئەمەو ئەم كۆبوونەوەیەی نێوان ماتێس و یەڵدرم یەكەمین كۆبوونەوەیە لەسەر ئاستی بەرز لە نێوان هەردوو ووڵاتدا بەڕێوەدەچێت لەوەتەی ئەمریكا بڕیاری پڕچەككردنی یەپەگەی دەركردووە.

Back to top button