پەكەكە بەناوی ئەمریكا هەرەشە لە پارتی دەكات لەشنگال ئەمریكاش دەلێت دەبێت پەكەكە شنگال چۆڵبكات
خواكوڕك
كەسێكی سەر بە پەكەكە بە میدیاكانی یەكێتی راگەیاندووە كە ئەمریكا هۆشداری داوەتە پارتی كەهێرش نەكەنە سەر پارتی كرێكارانی كوردستان، دەلێت ئەمریكا تاوەكو ئێستا هێچ هێزێكی نەهێناوەتە شنگال بەڵام داوایان لە ئەمریكا كردووە ناوچەیەكی ئارام لە شنگال دروست بكەن و لەدەستی پارتی بی پارێزن، هەروەها دەلێت، ئەمریكاش هۆشداری داوەتە پارتی”.
پارتی كرێكارانی كوردستان لەزاری بەرپرسێكی لە شنگال بەناوی خدر ساڵح كە سەرۆكی ئەنجوومەنێكی سەر بە پەكەكەیە، بەمیدیاكانی یەكێتی راگەیاندوە، ههرچهند ئهمریكا هیچ هێزێكی خۆی ڕهوانهی شنگال نهكردووه، بهڵام هۆشداری داوهته پارتی كه بههیچ جۆرێك پهلامار بۆ سەر هێزەكانی پەكەكە لەشنگال ئهنجام نهدهن و داواش دەكات شنگال بكرێتە ناوچەیەكی ئارام و لەژێر چاودێری هێزەكانی نێودەوڵەتی بێت”.
بەڵام قایمقامی قەزای شنگال (مەحما خەلیل) بە خواكوڕكی راگەیاند ئەمریكا چەندین جار داوا لە پەكەكە كرد لە خاكی شنگال بچنە دەرەوە، ئەو ناوچەیە بەكار نەهێنن بۆ دژایەتی توركیا، بەڵام پەكەكە گوێ بەداواكاری ئەمریكاش نادات، بۆیە كاتێك توركیا هێرشی ئاسمانی كرد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و شنگال تەنها لەسەر رۆژئاوای كوردستان قسەی كردوو، لەسەر شنگال هیچ قسەیەكی نەبوو”.
مەحما خەلیل دەشلێت، هێزەكانی پەكەكە گوێ بۆ كەس ناگرن و لە راگەیاندنەكان خەریكی چەواشەكاری هەوڵەكانن، بەناوی ئەمریكا قسە دەكەن و ئێمەش بەڵگەكانمان رادەستی ئەمریكیەكان كردووە، دەلێت دوا قسەی ئەمریكا ئەوەیە، ( پەكەكە تیرۆرستە) و ئێمە نامانەوێت لە شنگال بمێنەوە، ئەمە رای فەرمی ئەمریكا لەبارەی پەكەكە لەشنگال”.