وێنە:پەكەكە پەیكەری شڤان پەروەر لە سیڤەر دەشكێنێت لە ئەنقەرەش ئاڵای ئەتاتورك بەرز دەكاتەوە

خواكوڕك 

شەوی 11 لەسەر 12ی 5ی 2017 هێزێكی دەمامكداری سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان لە سیڤەر لە روحا هێرش دەكەنە سەر پەیكەری هونەرمەندی گەورەی كورد( شڤان پەروەر) و دەیشكێنن، ئەمەش كاردانەوەی تووندی لەناو خەڵكی شاری رووحای لێكەوتەوە، میدیاكانی توركیاش بە مانشێتی گەورە نووسیویانە ( پەكەكە هێرشی كردە سەر هونەرمەندی گەورەی كورد لە شاری روحا)”.

ئەمە لەكاتێكدایە كە پەكەكە لە ئەنقەرە لەگەڵ رەگەز پەرستەكانی توركیا هاوشان، وێنەكانی ئەتاتورك و ئاڵا توركیایان بەرز كردەوە، چاودێرانی سیاسی پێی وایە ئەم هەڵوێستەی پەكەكە بەرامبەر پەیكەری شڤان پەروەر كاردانەوەی تووندی بەدوا دادێت، خەڵك لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستانەی پەكەكە لە باكوری كوردستان زیاتر دووردەكەونەوە”.

پەیكەرەكەی شڤان پەروەر لە سێواس لە شاری رووحا دروست كرا، لەلایان خەڵكی رووحاوە پێشوازی زۆری لێكراو بەڵام لەلایان پەكەكەوە شكێنرا”.

Back to top button