شێركۆ جه‌وده‌ت زانیاری نوێ له‌سه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌دركێنێت

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كگرتوو زانیاری له‌ سه‌ر به‌رپرسه‌كه‌ی سلێمانی ده‌خاته‌ روو و رایده‌گه‌ێنێت” ئه‌و به‌رپرسه‌ی له‌ سلێمانی داده‌نیشێت ئێستا 360 شوقه‌ی له‌ ووڵاتی ئه‌ڵمانیا كڕیوه‌.

(د.شێركۆ جەودەت) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاندوه‌“بەرپرسێك كە لەسلێمانی دادەنیشێت 360 شوقەی لەئەڵمانیا كڕیوە، ئه‌وه‌ی ده‌یزانین چەند دەسەڵاتدارێكی هەرێمی كوردستان خانو‌و عەقاراتیان لەدەرەوەی وڵات كڕیوە‌و پارەی هەرێمی كوردستان لەدەرەوەی وڵات سپی دەكەنەوە.

جەودەت لەمیانەی بەشداریكردنی لەبەرنامەیەكی كەناڵی پەیام-دا ئه‌وه‌شی گوت” لەم سەفەرەمان كەچوین بۆ ئەوروپا بۆمان دەركەوت كە بەرپرس هەیە لەم سلێمانییە دادەنیشێت 360 شوقەی بەناوەوەیە لەوڵاتی ئەڵمانیا، ناوبراو ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد” كه‌ شوقەكان لەسەر دەریا دروستكراون‌و پایەكانی لەدەریاوە بەرزكراوەتەوە بۆ ئەوەی شوقەكانی لەسەر دروست بكرێت.

ناوبراو زیاتر گوتویه‌تی” له‌ ڕاستیدا زۆر زانیاری تر هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو رۆژێك ئه‌م زانیاری و ناوانه‌ بدركێن، ئه‌وا خه‌بات و ماندووبوونیان نامێنێ، وه‌كو كه‌سێكی ئاسایی ته‌ماشا ده‌كرێن.

Back to top button