نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ڕایه‌وه‌ كوردستان

خواكوڕك

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/5/2017 نه‌وشیروان مسته‌فا ریكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ دوو كوڕ و كچه‌كه‌ی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ (شۆڕش حاجی) گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان رایگه‌یاندوه‌” ریكخری گشتی خۆی پێی باش بووه‌ به‌ بێ ده‌نگی بێته‌وه‌، بۆیه‌ هاتنه‌وه‌كه‌ی منیش نه‌مزانیوه‌ و ئاگاداری نه‌بووم جا بۆ وایه‌ و بۆچ مه‌به‌ستێكه‌ ئه‌وه‌یان شتێكی تره‌.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” نەوشیروان مستەفا ، رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە 3/9/2016 هەرێمی كوردستانی بەجێهێشت و چووە وڵاتی بەریتانیا ، بەرپرسانی گۆڕان رایانگەیاندووە، نەوشیروان مستەفا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی لەو وڵاتە بوو، ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی هەینی 17/3/2017، خاتوو شوعلە عەلی، هاوژینی نەوشیروان مستەفا، لە تەمەنی 60 ساڵیدا لە شاری سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، بەڵام نەوشیروان مستەفا “بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە” نەیتوانی بگەڕێتەوە کوردستان و بەشداریی پرسەی هاوژینەکەی بکات.

 

Back to top button