په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی لالش، دڵنیایی دەداتە کوردانی ئێزدی و رایدەگەیێنێ، به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه ئێزدییه‌كان پارێزراوده‌بن، ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان، ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دانده‌كرێته‌وه و ئێزدییه ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
دەقی پەیامەکەی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:-
به‌ناوی خودای به‌خشده
به‌ڕێزان سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی 24ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بنكه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی لالش پیرۆزبایی له سه‌رۆك و ستافی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش و سه‌رجه‌م ئێزدییه‌كان ده‌كه‌م و چالاكی و كاره‌كانتان له‌پێناو ره‌سه‌نایه‌تی و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندی ئێزیدییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنم.
كوردی ئێزیدی به‌شێكی گرنگن له خۆڕاگری گه‌له‌كه‌مان و ئه‌و پیلان و شه‌ڕانه‌ی بۆ قڕكردن و تواندنه‌وه‌یان دراون، توانای ئه‌وه‌ی نه‌بووه ئێزیدییه‌كان له‌ناو ببات. دڕنده‌یی داعش و كاره نامرۆڤایه‌تیه‌كانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستیه له داگیركردنی شه‌نگال كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێوه دروست نه‌كرد و هاوشانی برا پێشمه‌رگه‌كانتان به‌رگری قاره‌مانانه‌تان نواند و په‌یامێك بوو، كه هیچ هه‌وڵێك ناتوانێ ئێزدییه‌كان له كوردستان داببرێنێ.
دڵینایی به هه‌موو لایه‌ك ده‌ده‌ین، به ئازایه‌تی پێشمه‌رگه، ئێزیدییه‌كان پارێزراو ده‌بن و ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه و ئێزدییه ره‌سه‌نه‌كان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان و ناوچه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
جارێكی دیكه هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ بنكه‌ی لالش و ده‌سته‌ی باڵا و ستافه به‌ڕێزه‌كه‌ی ده‌خوازم.
مسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
12ـی5ـی2017