ئازاد جوندیانی: پەرلەمان له قەیرانە و ساڵانێكە ئەگەر كێشەی دروست نەكردبێت، ئەوا كێشەی چارەسەر نەكردووە
خواكوڕك
ئازدا جوندیانی، سیاسه‌تمه‌دار و رۆناكبیر رایده‌گه‌ێنێت” سه‌ربه‌خۆی پرسێكی حه‌تمیه و ده‌بێت پێی بگه‌ین، ئه‌وانه‌شی ده‌ڵێن دوابخرێت و موزایه‌ده‌یه ئه‌م پرسه هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون چونكه ئه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌رچووه.
(ئازاد جندیانی) سیاسه‌تمه‌دار و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوای واز ھێنانی له حزبه‌كه‌ی و بۆ ماوەیەكی زۆر بێدەنگی، بۆ یەكەم جار له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و پرسی سه‌ربه‌خۆی له هه‌ڤپه‌یڤینێكی كوردستان24 رایگه‌یاند: بۆ یه‌كه‌مجار كه (ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز) سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هاته كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ڕه‌سمی پێی گوت” كه گه‌لی كوردستان ریفراندۆم ده‌كات، وه ده‌یه‌وێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات به مه‌به‌ستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، بۆیه ئه‌مه كاری موزایه‌ده نیه، كه‌سیش بۆی نیه بڵێ ئه‌مه موزایه‌ده كردن، چونكه له‌و بابه‌ته ده‌رچووه، بۆیه نابێت سه‌ربه‌خۆی له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك دوابكه‌وێت،
سه‌باره‌ت به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش جوندیانی رایگه‌یاند:پرسی كاراكردنەوەی پەرلەمان، لە كوردستان قەیران زۆر ھەن، بەڵام ئۆپۆزسیۆن باسی بەشێكی دەكەن و خۆیان لە بەشێكی تری نادەن، ئەو پێی وایە پەرلەمان بۆ خۆی قەیرانە و ساڵانێكە ئەگەر كێشەی دروست نەكردبێت، ئەوا كێشەی چارەسەر نەكردووە، بۆیه ئه‌گه‌ر چاكسازی بكه‌ین ده‌بێ له په‌رله‌مانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین.