ریفراندۆم كه‌ی ده‌كرێت؟ داوا له كێ كراوه چاودێری پرۆسه‌كه بكات؟ به‌رپرسێكی پارتی ئاشكرای ده‌كات

خواكوڕك
خۆشه‌وی بابه‌كر نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له مۆسكۆی پایته‌خته رووسیا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” له مانگى تشيرينى يه‌كه‌م يان تشرينى دووه‌مى ئه‌مساڵ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
(خۆشه‌وى بابه‌كر) به ئاژانسى “سپۆتنيكى” راگه‌ياندوه” له پايزى ئه‌مساڵدا راپرسى ئه‌نجامده‌درێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ى به وردى ده‌ستنيشان نه‌كراوه و ده‌كه‌وێته مانگه‌كانى 10 و 11ى ئه‌مساڵه‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ رووسيا له وتوێژدايه له رێى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووسيا چاو‌دێر ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بكات، به مه‌به‌ستى چاودێريكردنى پرۆسه.
نوێنه‌ره‌كه‌ی پارتی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” هه‌رێم داواى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان كردووه چاودێرى ئه‌و پرۆسه‌يه بكه‌ن.