شه‌ڕێكی سه‌خت هه‌یه‌ له‌ نێوان په‌كه‌كه‌ و جه‌ندرمه‌ی توركیا كوژراو برینداریش هه‌ن

خواكوڕك

شه‌رێكی سه‌خت له‌ نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و جه‌ندرمه‌ی توركی به‌ڕیوه‌چوو له‌ شاری شرناخی باكوری كوردستان، كه‌ تێیدا جه‌ندرمه‌یه‌ك كوژرا و 6 چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یێندراوێكی (والی شرناخ) له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی به‌ به‌شداریی لیوای یه‌ك و سێی كۆماندۆی هێزه‌كانی جه‌ندرمه‌ی سێرت، له‌ ناوچه‌ی دۆڵی به‌سته‌له‌ر سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی قیلابان له‌ پارێزگای شرناخ، شه‌ڕ و پێكدادانێكی سه‌خت روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ربازێكی تورکیا کوژراو و شه‌ش گەریلای په‌كه‌كه‌ش گیانیان لەدەستداوە.

له‌ راگه‌یێندراوه‌كه‌شدا ئه‌وه‌ راگه‌یندراوه‌” لە ئۆپەراسیۆنەکانی ھێزەکانی فەرماندەیی 23-ی جەندرمەی سنوور لە رۆژانی نێوان 19 تا 30ی نیسانی ئەمساڵ لە هه‌مان ناوچه‌، 29 گەریلای په‌كه‌كه‌ گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل “هه‌په‌گه‌” رایگه‌یاند، له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دۆڵی به‌سته‌له‌ر 3 سه‌رباز كوژران و له چیای ته‌ندووره‌كیش له‌ ‌ماوه‌ی 2 رۆژدا 10 سه‌ربازی توركیا كوژران و 5 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.

Back to top button