بزانه كه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه له كوردستان

خواكوڕك
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی دیاریكرد و رایده‌گه‌ێنێت” یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زان ده‌كه‌وێته یه‌كێك له‌م رۆژانه.
(مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی) بەڕێوەبەری پەیوەندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانى ئاینى لە وەزارەتی ئەوقاف رایگه‌یاندوه”پێشبینی دەكرێت یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانى ئه‌مساڵ ۲٦ یان ۲۷‌ی ئه‌م مانگى ئایاره بێ، هەرچەندە ئیستاش ناکرێت هیچ پیشبینییەک لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بکرێت، بەڵام بەپێی بۆچوونی خۆم یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، ۲٦یان ۲۷‌ی ئەم مانگە دەبێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگیه‌اندوه” کە هیچ کاتێک هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان، پشتی بە وڵاتان نەبەستووە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە زۆر جار عێراق پشتی بە لێژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەستووە، بۆ ئه‌وه‌ى یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانى پیرۆز و جەژن، دیارى بكه‌ن.