په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: باری ته‌ندرووستی نه‌وشیروان مسته‌فا باش نیه
خواكوڕك
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی نه‌وشیروان مسته‌فا رایده‌گه‌ێنێت” ته‌ندرووستی رێكخه‌ری گشتی باش نیه و هی ئه‌وه نیه ببردرێته نێو قه‌ره‌باڵغی، داوای ڕه‌چاوكردنی باری ته‌ندروستی ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 13/5/2017 نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له‌گه‌ڵ دوو كوره‌كه‌ی و كچه‌كه‌ی به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌ڕانه‌وه هه‌ریمی كوردستان له رێگای فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیه‌وه، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان ده‌ڵێت” باری ته‌ندرووستی زۆر باش نیه و پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی ته‌ندرووستی بكرێت، لەمبارەیەوە (شیرین ڕەزا) پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هەڵسووڕاوی بزووتنەوەکە رایگه‌یاندوه” ئەو خۆی کەسایەتی وایە، حەز ناکات خەڵک ماندوو بکات، بێن بۆ پێشوازی، بۆیە خۆی ھاتووەتەوە بۆ ئەوەی خەڵک سەرەخۆشی لێ بکەن لەبەر کۆچی دوایی خاتوو شوعلە عەلیی هاوسەری، بۆیە ئەو بێدەنگییەی ھەڵبژارد.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان زیارت گوتویه‌تی” هاتنه‌وه‌ی به بێ ده‌نگی په‌یوه‌ندی به باری ته‌ندرووستی ناوبراوه وه هه‌یه چونكه ئه‌و ته‌ندرووستی زۆر باشه نیه،ته‌حه‌مولی قه‌ره‌باڵغیش ناكات له راستیدا، ئه‌گه‌ر پێشتریش رابگه‌یندرایه كه دێته‌وه ئه‌وه خه‌ڵك و گۆرانخوازان ده‌چوونه پێشوازی، بەڵام دیارە بارە تەندرووستییەکەی رێگا بەوە نادات کە دەوری قەرەباڵغ ببێت و دەبێت رەچاوی لایەنی پزیشکیش بکات”.