ئاشكرا بوو كێ و چى حیزبێك محه‌مه‌د یونسى تیرۆركرد

خواكوڕك 
به‌ پێى ئه‌و زانیااریانه‌ى كه‌له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له‌ پارێزگاى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ ده‌ست ( خواكورك ) كه‌وتووه‌ ، تێیدا ناوو ناسنامه‌و پیشه‌ى بكوژانى جێگرى به‌ڕێوبه‌رى گازى باكورى شارى كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات .
ڕۆژى شه‌مه‌ 6ى5ى2017 لیژنه‌یه‌كى ئه‌منى به‌سه‌رۆكایه‌تى (موفق عبدالهادى ) كه‌له‌لایه‌ن (حه‌یده‌ر عه‌بادى ) سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه‌ پێكهێنرابوو گه‌یشتنه‌ شارى كه‌ركوك و ده‌رباره‌ى ڕوشى ئه‌منى شاره‌كه‌و دۆسیه‌ى تیرۆركردنى (محه‌مه‌د یونس ) جێگرى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى گازى باكور و پاسه‌وانه‌كانى له‌گه‌ڵ (دكتۆر نه‌جمه‌دین كریم) سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى پارێزگاكه‌ كۆبونه‌وه‌ وئێستا داواى ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباران له‌ ئیداره‌ى كه‌ركوك ده‌كرێت .
دواى ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌به‌یانى ڕۆژى سێ شه‌مه‌ 2ى5ى2017 (محه‌مه‌د یونس ) كادرى لقى 3 ى پارتى دیموكراتى كوردستان و جێگرى به‌ڕێوبه‌رى كۆمپانیاى گازى باكور له‌ كه‌ركوك له‌ كاتى چوونى بۆ ده‌وامى فه‌رمى خۆى ،دواى ده‌رچوونى له‌ بازگه‌ى یه‌كى حوزه‌یران له‌ باشورى كه‌ركوك ، ئوتۆمبیلێكى شۆفرلێت ئۆپترا به‌ ژماره‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ ئوتۆمبێلى (محه‌ممه‌د یونس ) ده‌كات و له‌ ئه‌نجامدا خۆیی و پاسه‌وانێكى به‌ ناوى (شاهۆ عبدالسلام ) گیانیان له‌ ده‌ستدا .
به‌ پێى زانیارییه‌كانى (خواكوڕك ) هه‌ردوو بكوژه‌كه‌ پێشمه‌رگه‌ى هێزى به‌رگرى فریاكه‌وتنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانن و ئه‌و ئوتۆمبێله‌شى كه‌ ته‌قه‌ى له‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ى (محه‌مه‌د یونس ) كردووه‌ ، ئوتۆمبێلى جۆرى شۆفرلێت ئۆپترا ڕه‌نگى سپى ژماره‌ ( 92795) عێراق –سلێمانى بووه‌ ، شۆفێرى ئوتۆمبێله‌كه‌ تۆمه‌تبار ناوى ( یوسف جه‌لال رشید) ه‌و خه‌ڵكى كفرییه‌ و ، ئه‌وه‌شى ته‌قه‌ى له‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ى ( محه‌مه‌د یونس) كردووه‌ ناوى ( كارزان هاشم ) ه‌ .
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك حكومه‌تى ناوه‌ند به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و كه‌یسه‌ كردووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجاكه‌ى كه‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ناویان هاتووه‌ ئه‌نجامده‌رى تاوانه‌كه‌ بوون و ئێستا له‌لایه‌ن فه‌ریق ( موفق عبدالهادى ) بریكارى وه‌زیرى ناوخۆى عێراق فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ هه‌ردوو تاوانبار ( یوسف جه‌لال رشید و كارزان هاشم ) ڕه‌وانه‌ى پارێزگاى كه‌ركوك كراوه‌ و داواى ڕاده‌ستكردنى ده‌كه‌ن .

Back to top button