رۆژنامەکەی خامنەیی:هاوکار بن تا ئیمامی مەهدی بێت

خواكوڕك 
ڕۆژنامەی کەیهانی زمان حاڵیڕابەری ئێران لە وتارێکدا داوا لە هاوڵاتیانی ئێرانی دەکات بە دەنگدان بۆ کاندیدێکی گونجاو هاوکاربن تا ئیمامی مەهدی دەرکەوێت.
ڕۆژنامەکە دەڵێت ئاماژەکانی دەرکەوتنی ئیمامی مەهدی بە هاتنی خومەینی دەستی پێکرد وەک هەنگاوی یەکەم و دووەم هەنگاویش دروست بوونی ویلایەتی فەقیهی بوو لە ئێران.
هاوکات ڕۆژنامەکە بونی هێزەکانی ئێران لە وڵاتانی ئێراق،سوریا،لونان و یەمەن بە ڕێگا خۆشکردن بۆ هاتنی ئیمامی مەهدی ناو دەبات و پێی وایە ئەو کارە خێری دنیاو دواڕۆژی تێدایە.
لەبەشێکی تری وتاری ڕۆژنامەی کەیهانی سەر بە خامنەیی،داوا دەکرێت هاوڵاتیانی ئێران ڕێگا خۆشکەربن بۆ دەرکەوتنی ئیمامی مەهدی و سەرهەڵدانی شۆڕشێکی گشتگیرو سەرتاسەری و دەنگ بەکاندیدێک بدەن بەبڕواوە کار بۆ ئەو ئامانجە بکات و لەو ڕوەشەوە ڕەخنەی توند لە ڕۆحانی دەگرێت و دەکەوێتە بانگەشە بۆ کاندیدەکەی خامنەیی کە ئیبراهیم ڕەئیسیە.

س:عربی21

Back to top button