ئه‌وه‌ی نه‌ده‌بوو رووبدات له‌ سلێمانی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامی دا كار بۆ هێزی چه‌كداریش ده‌كات

خواكوڕك

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له‌ سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌رایده‌گه‌ێنێت” په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گروپی چه‌كدار درووستبكات له‌ سلێمانی و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌و بابه‌ته‌.

(عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن) گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتیی كوردستان له‌ سلێمانی- هه‌ڵه‌بجه‌،رایگه‌یاندوه‌” په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی په‌نا به‌رێته‌ به‌ر چه‌ك ئه‌وه‌ش پیشه‌یه‌تی، بۆیه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ لاشیان ئاسایه‌ خه‌ڵكی سنوری سلێمانی چه‌كداربكه‌ن، چونكه‌ سرووشتی په‌كه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ هێز و چه‌كدار هه‌میشه‌ پشت ئه‌ستووری ئه‌كات.

گوته‌بێژی پارتی  ئه‌وه‌شی رایگه‌یاندوه‌ له‌و سنوره‌” په‌كه‌كه‌ مه‌یلی هه‌یه‌ له‌م سنوره‌ په‌نا بباته‌ به‌رهێزی چه‌كدار و گروپی چه‌كدار درووستبكات، ئیستاش له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنوری پارێزگای سلێمانی بازگه‌یان داناوه‌، باج و سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و به‌تایبه‌تی له‌ سنوری (شارباژێر و پێنجوێن و هه‌ورمان)، بۆیه‌ ده‌بێت هۆشیار بین و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان رێگا به‌م كاره‌ی په‌كه‌كه‌ نه‌ده‌ن.

Back to top button