مه‌سرور بارزانی له ئه‌مریكا پرسی سه‌ربه‌خۆی و جیابوونه‌وه له عێراق به جیهان ده‌گه‌ینێت
خواكوڕك
وا بڕیاره نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌مریكا دیدارێك بۆ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان سازبكات له‌سه‌ر ”نەخشە ڕێگەی سەربەخۆیی“ باشووری کوردستان.
وا بڕیارە رۆژی سێ شەممە 16/5/2017 نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا دیدارێک بۆ راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان (مەسرور بارزانی) سەبارەت بە ئایندەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە دامەزراوەی (هێریتیج) لە واشنتن، ئاماده‌بكات و راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیش تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرسی ناوچه‌كه بۆ ئاماده‌بوون و جیهان بخاته به‌ر باس و گفتوگۆوه.
وا پێشبینی ده‌كرێ لە دیدارەکەدا (مەسرور بارزانی) تاوتوێی رەوشی مووسڵی دوای نەمانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ئەو شارە بكات و هه‌روه‌ها وەک لە کارتی بانگهێشتکردنەکەدا هاتووە” راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان باسی هەنگاوەکانی گەڕانەوەی ئاوارەکانی مووسڵ، چۆنێتیی رێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش لە مووسڵ، دەوڵەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە مانەوە؟، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و کاردانەوەی ناوچەیی بەرامبەر سەربەخۆیی باشووری کوردستان، دەکات.
له دیداره‌كه راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو” نه‌خشه رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆی باشووری كوردستان، باسكردن له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئاینده‌ی كورد له عێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت.