ڤیدیۆ: رۆحانی كاتێك چۆتە مزگەوتەكە چی بینیوە

خواكوڕك 

گرتەیەكی ڤیدیۆ لە ئێران بڵاو دەكرێتەوە كە تێیدا سەرۆككۆماری ئێستای ئێران،حەسەن رۆحانی باس لە بەسەرهاتێكی خۆی دەكات و دەلێت لە مزگەوتێك لە ئێران نورێكی بینیوە، كە لە ئاسمان هاتۆتە خوارەوە و ناوبراوی لەگەڵ خۆی بردۆتە مزگەوتێكی تر”.

حەسەن رۆحانی لە گرتەڤیدیۆكەدا دەشلێت  یەکەمجار کە چومە مزگەوت بۆ نوێژی بەیانی هەستێکی سەیرم هەبوو، لەناکاو لە ئاسمانەوە نورێک هاتە خوارەوە،دواتر ئەو نورە منی لەگەڵ خۆی برد بۆ مزگەوتێکی تر”.

هەروەها دەشلێت، تەمەنم منداڵ بوو وابزانم لە پۆلی دوی سەرەتایی بووم،کاتێک نورەکە هێنامیەوە بۆ مزگەوتەکە”. یەکەمجار نوێژ تەواو بوبو کەس لە مزگەوتەکە نەمابوو ئیتر بەتەنیا نوێژەکەم کرد،دواتر ئەو ڕوداوەم بۆ باوکم گێڕایەوە،ئەوە ڕاستی بوو نە خەون و خەیاڵ چونکە من ئاگام لە خۆم بوو،ئەو ڕوداوە هەمیشە لەیادمە کە نورەكە لەگەڵ خۆی بردمی.

Back to top button