ڤیدیۆ: منداڵێک گەل و پارلەمان و حکومەتی لوبنان توڕە دەکات.

خواكوڕك 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا مناڵێکی ئاوارەی سوریا لەیەکێک لە کەمپەکانی وڵاتی لوبنانەوە ڕەخنەی توند لە گەل و حکومەت و پارلەمانی لوبنان دەگرێت و بە سپڵەو بێ وەفا ناویان دەبات و چەند جارێکیش تفیان تێ دەکات.
مناڵەکە لە گرتەکەدا باس لە خراپی ژیان و گوزەرانی ئاوارە سوریەکان دەکات و دەڵێت منەتی چی دەکەن بەسەرمانا چیتان بۆ کردووین جگە لە برسی کردنمان؟.
هەروەها لەبەشێکی تری قسەکانیدا مناڵەکە دەڵێت لە ساڵی ۲۰۰٦ کاتێ ئێوەی لوبنانی لە دەست سوپای ئیسرائیل ڕاتان کرد بۆ سوریا ئەو خزمەتەی ئێمە کردمان خۆشتان پێی سەرسام بوون،دوای بڵاوبونەوەی گرتەکە نیگەرانی زۆر لای گەل و حکومەت و پارلەمانی لوبنان دروست بووەو هەنێکیش داوای دەرکردنی ئاوارەکانی سوریا دەکەن چونکە پێیان وایە ئەو مناڵە بە بەرنامە ئەو کارەی پێ کراوە.

Back to top button