ئەمریكا لەسەر یەپەگە چی بە توركیا گوتووە
خواكوڕك
بیناڵی یلدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا رەخنە لە بڕیاری ئەمریكا بۆ پڕچەككردنی هێزەكانی سەر بە پەیەدە دەگرێت و دەلێت” پارتی یەكێتی دیموكراتیكی كورد لە سووریا بۆ توركیا وەكوو پەكەكە وان و گروپێكی تیرۆریستی بە گروپێكی تیرۆریستی دیكە لە ناو نابردرێت”.
لە هەواڵێكدا كە ماڵپەری ئیسنا سەر بە خامنەی رێبەری ئێران دا هاتووە بیناڵی یلدرم سەرۆكوەزیرانی توركیا، دەلێت،ئەمەریكا بە ئێمەی گوتووە هێزەكانی سەر بە پەیەدە دوای ئۆپەراسیۆنەكە لە رەققە نامێننەوە
پێشتر گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایگەیاندبوو، كە ئەوان پاش ئەوەی كە داعشیان لە رەقە دەركرد، رێگا بەمانەوەی هێزی سوریای دیموكراتی نادەن، ئەو ناوچەیە رادەستی چەكدارانی عەرەبی سوونە دەكەنەوە”.