پەرلەمانتارێكی عێراق: نهێنی پاش نەمانی داعش لەبارەی موسڵ ئاشكرا دەكات

خواكوڕك 

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی ڕوودانى كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى به‌په‌له‌ له‌ دواى جه‌نگى داعش له‌ مووسڵ ده‌كرێت، كه‌ ڕووبده‌ن دەلێت ” پێموایه‌ له‌ دواى جه‌نگى داعش له‌ مووسڵ، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى به‌په‌له‌ دروست ده‌بن، یه‌كێك له‌و گۆڕانكارییانه‌ دروست بوونى هه‌رێمێكى سونه‌یه‌، كه‌ ئێستا سوونه‌كانى عێراق له‌ گۆنگره‌كانیاندا و به‌ ئاشكرا باسی هه‌رێمى سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه‌ و وڵاتانى دیكه‌شه‌وه‌ هاوكارى ده‌كرێن”.

هەروەها ئەو پەرلەمانتارە كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ سونه‌كانى عێراق له‌ ئێستادا له‌ هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ نزیكن و داواى دوورخستنه‌وه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبی له‌ ناوچه‌ سونه‌كان ده‌كه‌ن، دەشلێـ” دواى كۆتایی هاتنى داعش له‌ عێراق، یان ده‌بێت حكوومه‌تى فیدڕاڵ ڕازی بێت به‌ دروستبوونى چه‌ند هه‌رێمێك، یان ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕوانى دابه‌شبوونى عێراق بكات”.

هەروەها شاخەوان عەبدولڵا ئەوەشی خستە روو، كه‌ بنكه‌ى نوێی سه‌ربازى ئه‌مریكا له‌ عێراق كراوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ى سه‌ربازانى وشكانى ئه‌مریكا له‌ عێراق زیادی كردووه‌، دەشلێــ” ڕێگرى له‌ به‌رده‌م مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبیدا هه‌یه‌، چونكه‌ ئه‌و گرووپانه‌ى له‌ ناو حه‌شدى شه‌عبین، به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دا نییه‌، كه‌ ده‌ستبه‌ردارى حزبه‌كانیان ببن له‌ پێناو كاركردنیان له‌ چوارچێوه‌ى لیوایه‌كدا، ئه‌وه‌ش ڕێگره‌ له‌به‌رده‌م مانه‌وه‌ى حه‌شدى شه‌عبی”.

Back to top button