وێنە: راهێنەری یانەی تازە پێگەیشتووی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی كوژرا

خواكوڕك 

راهێنەری تازە پێگەیشتوانی یانەكانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی لەپاش كۆتایی هاتنی یاری لەلایان كەسێكەوە گوللەی پێوەدەنرێت و بریندار دەبێت و پاش گەیستنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دەدات لەو باریەوە پۆلیسی سلێمانی لەسەر رووداوەكە دەلێت پاش تەواو بوونی یاری كەسێك تەقە دەكات بەئاراستەی یاریگایەكە راهێنەرەكە بریندار دەبێت”.

 

هەر بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی سلێمانی” لەدوای یاری نێوان تازە پێگەیشتوانی یانەکانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی، کەسێک تەقەی کردووە و بەوهۆیەوە ڕاهێنەری تازە پێگەیشتوانی سلێمانی بە فیشەک بریندارکرا و دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و دەلێت ناوی راهێنەرەكە دیار بەکرە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە و پێشتر ڕاهێنەری یانەی شۆڕش بووە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ”.

هەر بەگوێرەی لێدوانی پۆلیسی سلێمانی ، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، ڕاهێنەرەکە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە.

دیار بەکر راهێنەری تازە پێگەیشتووی یانەكانی بازیان و پێشمەرگەی سلێمانی

 

Back to top button