لەگەڵ هاتنەوەی نەوشێروان مستەفا مامۆستایانی نارازی بانگێشەی بایكۆت نوێدەكەنەوە

خواكوڕك 

پاش ئەوەی بۆماوەیەكی زۆر بایكۆتی دەرسەكانیان كرد و قوتابیانیان لە خوێندنی ئەمساڵ بۆ ماوەیەكی زۆر بێ بەش كرد جارێكی تر لەگەڵ هاتنەوەی نەوشێروان مستەفا و نزیك بوونەوەی وادەی ریفراندۆم، مامۆستایانی نارازی بەیاننامەیەك بڵاو دەكەنەوە و داوا لە دایك و باوكی قوتابیان دەكەن هاوكاریان بن لە كاری داهاتوویان”.

ئەمرۆ شەممە 13ی 5ی 2017 لە پاش كۆبوونەوەیەكیان لە هۆڵی میلانۆی شاری سلێمانی كۆمەڵێك كەس بەناوی ئەنجوومەنی نارازی مامۆستایان، چەند ئەندام پەرلەمانێك، بەیاننامەیەكیان بڵاو كردەوە لە بەیاننامەكەدا، هۆشداریان دا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەیاننامەكەدا دەلێن پاش 105 رۆژ لە بایكۆت كردن لەئێستادا بەهۆی ئەوەی ئەركی سەرشانیان قورستر دەبێت هۆشداریان داوەتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەئێستاشدا دەلێن لەساڵی داهاتوو دا ئێمە قبوڵی سیستەمی پەرەوەردە ناكەین”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هۆشداریان دەوەتە حكومەت رایانگەیاندوە  “لێرەوە هۆشداری دەدەینە حوكمەتی هەرێمی كوردستان كە لە ئێستاوە لە خەمی كەرتی پەروەردەدا بێت و بەدەم داخوازییەكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە بێت، چونكە دڵنیاین بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادە نین بەم شێوازە كەرتی پەروەردەو فێركردن تێپەڕێنین”.

Back to top button