نووسەرێكی دیاری سلێمانی هێرش دەكاتە سەر نەوشێروان مستەفا

خواكوڕك

لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك (ڕامیار مەحموود) هێرش دەكاتە سەر نەوشێروان مستەفا دەلێت من دێتەو دێتەوە تەیرەكەی سلێمانی من بەو تەیرە نالێم رێوی یان هەڵۆ چونكە ئەگەر بەتەمای مانۆڕ بێ یا هێرش، هەر میللەتەكەی خۆت ئەوكات دەستخەرۆ”.

هەروەها رامیار مەحموود دەشلێت،ئەم پیاوە گەورەترین بەڵگەیە لە سەر خراپی حوکمڕانی کوردی،گەورەترین بەڵگەشە لە سەر شکستی گۆرانکاریدا، هەروەها دەشلێت،دارستانی کوردی چەقی بەستووە لە بەینی ئەوانەی ئەیانەوێت باخەوان بن، کەس نایەوێت لافاو بێت”.

 

دەقی نووسینەكەی رامیار مەحموود

 

لە گۆرانییەکی حەسەن دەرزییەوە

دێتەوە دێتەوە تەیرەکەی سلیمانی

من بەو تەیرە نالیم رێوی یا هەڵۆ

چونکە ئەگەر بە تەمای مانۆڕ بی یا هێرش

هەر میللەتەکەی خۆت ئەوکات دەستخەڕۆ

ئەم پیاوە گەورەترین بەڵگەیە لە سەر خراپی حوکمڕانی کوردی
گەورەترین بەڵگەشە لە سەر شکستی گۆرانکاریدا
دارستانی کوردی چەقی بەستووە لە بەینی ئەوانەی ئەیانەوێت باخەوان بن
کەس نایەوێت لافاو بێت

پۆستی رامیار مەحموود
Back to top button