یەكێتی ئەوروپا: هەرەشەكان پەكەكە بۆ سەرهەرێمی كوردستان قبوڵناكەین 

خواكوڕك 

كلاریس پازستری نوێنەری یەكێتی ئەوروپا لەهەولێر لەبارەی هەرەشەكانی پەكەكە بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەلێت هەرەشەیە و قبوڵناین و دەلێت چونكە پەكەكە لە لیستی تیرۆر دایە، هەرەشەكردنیش لە هەرێمی كوردستان لەلایان یەكێتی ئەوروپاوە جێگای قبوڵكردنە نیە، پاراستنی هەرێمی كوردستانیش مانەوەی ئارامی هەرێم جێگای بایەخی یەكێتی ئەوروپایە”.

كلاریس پازستری دەلێت هەرەشە كردن لەگەل و نەتەوەیەك شایانی قبوڵكردن نیە و نابێت كەس ئەم هەرەشانە بكات و دەلێت ئەوەی ئەو سەركردەیە گوتوویەتی هەرەشەیەكی ئاشكرایە لەگەل و نەتەوەیەك بۆیە ئەمە جێگای قبوڵ كردن نیە لەلایان یەكێتی ئەوروپا”.

هەروەها ئەو نوێنەرەی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان لەبارەی هەرەشەكانی رەزا ئاڵتوون سەركردەی پەكەكە كە گوتی لەمەوبەدوا شەڕی خۆمان لەگەڵ توركیا دەبەینە قوڵای خاكی باشوری كوردستان دەلێت :هیودارین هەڕەشەکانی ئەو سەرکردەیەی پەکەکە هەڵوێستی خۆی بێت نەک حزبەکەی كە نازانێت چی دەلێت”.

هەروەها سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێیوایە لێدوانەکەی رەزا ئاڵتون، سەرکردەی پەکەکە ”هەڕەشەیەکی روونە و دەکەوێتە چوارچیوەی تیرۆر“.

سەفین دزەیی هەروەها رایگەیاندووە، کە گۆڕەپانی خەباتی پەکەکە لە باکووری کوردستانە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان قبووڵ ناکات ئەو حزبە دەست لەکاروباری ناوخۆی باشووری کوردستان وەربدات.

 

 

Back to top button