یه‌كگرتوو: هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ واتای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نیه‌

خواكوڕك

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت” پێم وانییە بە هاتنەوەی نەوشیروان مستەفا هەموو کێشەکان چارەسەرببن. لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمانیش دەڵێت: تاوەکو ئێستا کەس بەبێ گۆڕان هەنگاوی نەناوە، بۆیە ئەو قسەیە دروست نییە بڵێن بەجێیانهێشتووین.

(د. محەممەد ئەحمەد) ئەندامی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان،رایگه‌یاندوه‌ن”هیوامان وایه‌ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ردووستیان كرد هه‌ر خۆشیان چاره‌سه‌ری بكه‌ن، پێشم وانیه‌ به‌ هاتنه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ببن، به‌داخه‌وه‌ لایه‌نه‌كان به‌ عینادی سیاسی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كدی ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش كارێكی خراپه‌، بۆیه‌ به‌و بۆچوونه‌ی كه‌ گۆڕان ئێستا یه‌كێكه‌ له‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ ئاڵۆزی درووستكردووه‌، دەتوانن بیربکەنەوە بە شێوازێک لە شێوازەکان هەنگاوێکی جددی بنێن بۆ راکێشانی پارتی و، بەیەکەوە دانیشتن و کۆبوونەوەکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ بیرکردنەوە لە چارەسەرێکی گونجاو”.

محەممەد ئەحمەد باس له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت “چونکە هەموومان بەتایبەتی یەکگرتوو هەر لە سەرەتاوە بڕوامان وابووە ئەم پرسی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان تەنها رەهەندی یاسایی نییە تاوەکو تەنها بە یاسا چارەسەربکرێت، بەڵکو رەهەندی سیاسیشی هەیە، دەبێت رێککەوتنی لەسەر بکەین و لە پەرلەمانیش چوارچێوەی یاسایی بۆ بدۆزینەوە،

سەرکردەکەی یەکگرتوو ئاماژەی بەوەدا، تاوەکو ئێستا کەس بەبێ گۆڕان هەنگاوی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان نەناوە، بۆیە ئەو قسەیە دروست نییە بڵێن بەجێیانهێشتووین، “ئەگەر خۆت وادەزانی بەجێماوی، ئەسڵ ئەوەیە پێداچوونەوە بەخۆت بکەیەوە بزانی لەچیدا ناتوانی لەگەڵ لایەنەکاندا  بیت، رێککەوە لەسەرئەوەی ئەمە رەهەندی سیاسی و یاساییشی هەیە، به‌ڵام هۆكاری تێكچوونی بارودۆخه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی 19ی ئاب بوو.

Back to top button