به‌ وێنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كه‌ چی به‌ عه‌بادی ده‌ڵێت؟ عه‌بادی وه‌ڵامی چیه‌؟ وێنه‌كه‌ و گفتوگۆكه‌ له‌ خواكوڕك ببینه‌

خواكوڕك

په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ پشكی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات و نهێنی وێنه‌یه‌كی خۆی و عه‌بادی راده‌گه‌ێنێت، كه‌ پێكه‌وه‌ وینه‌كه‌یان گرتووه‌ و گفتوگۆیانه‌.

(دكتۆره‌ ئه‌شواق جاف) په‌رله‌مانتاری كورد له‌ سه‌ر لیستی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق نهێنی ئه‌م وێنه‌ ده‌دركێنی، كه‌ پاش كۆبونه‌وه‌یان وه‌كو فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) وێنه‌كه‌ گیراوه‌ و تێیدا گفتوگۆده‌كه‌ن.

په‌رله‌منتاره‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت” له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیران گله‌یی له‌ من ده‌كات و به‌وه‌ی كه‌ من وه‌كو په‌رله‌مانتار زۆر ره‌خنه‌ی لێده‌گرم و رۆژانه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌م، له‌ وه‌ڵامدا “ئه‌شواق جاف” وتوویه‌تی” تۆ مافی گه‌له‌كه‌م بده‌ با من ره‌خنه‌ت لێ نه‌گرم.

Back to top button