په‌یه‌ده‌ په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسیان رفاند

خواكوڕك

هێزه‌كانی ئاسایشی سه‌ر به‌ په‌یه‌ده‌ له‌ شاری رمێلا له‌ رۆژئاوای كوردستان په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسیان رفاند و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار بردراوه‌.

هێزه‌كانى ئاسايش كه‌ سه‌ر به‌ په‌يه‌ده‌ن، كاتژمێر 12:30ى نيوه‌ڕۆى دوێنێ راگه‌ياندنكار و په‌يامنێرى كه‌ناڵى زاگرۆس (به‌رزان حسێن) يان رفاند و چالاكان له‌ رێى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه‌ ئيدانه‌ى ئه‌و ره‌فتاره‌ى ئاسايش و سياسه‌ته‌كانى په‌يه‌ده‌ له‌ رۆژئاواى كوردستان ده‌كه‌ن، په‌یامنێره‌كه‌ش تا ئێستا نادیاره‌.

هاوكات ژماره‌يه‌ك له‌ چالاكان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان داوايان كردووه‌، به‌رزان حسێن ئازاد بكرێت و به‌رپرسيارێتى گيان و ژيانى ناوبراويان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆى هێزه‌كانى ئاسايشى رۆژئاوا كه‌ سه‌ر به‌ په‌يه‌ده‌ى درێژكراوه‌ى په‌كه‌كه‌يه‌ له‌ سووريا.

Back to top button